١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:٢٨
هێرشی قورس کرایە سەر ئەمریکییەکان لە سووریا

سەرچاوەیەکی میدیایی لە هێرشی قورسی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵی دا.

 هەمیسان هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە سووریادا کرانە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سەربازانی ئەرتەشی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی نەوتی لە ڕۆژهەڵاتی سووریادا کەوتنە بەر پەلاماری هێرشێکی قورسی مووشەکی و درۆنی.

شایانی باسە، تا ئێستا سەبارەت بە زیانی ماڵی و گیانیی ئەو هێرشە بۆ سەر سەربازانی ئەمریکایی بڵاو نەبۆتەوە.

342/